حه‌وت شیعری عاشقانه له جه‌نگ دا پۆل ئێلوار (Paul Eluard- 1895-1952) کاتێ که ئه‌رته‌شی فه‌رانسا له‌ئاست هێزه‌کانی ئاڵمانی نازی تێکشکا و جه‌نگی ره‌سمی کۆتایی هات، شه‌ڕێکی سامناکتر ده‌ستی پێ‌کرد: شه‌ڕی هه‌ق و ناهه‌ق، شه‌ڕی خه‌ڵکی فه‌رانسا له‌دژی داگیرکه‌رانی فاشیست. له وه‌ها شه‌ڕێکی چاره‌نوسسازدا بوو که خه‌ڵکی فه‌رانسا به هه‌موو هێز و توانای خۆیه‌وه خه‌بات و به‌ره‌نگاری ده‌ست پێ‌کرد، له‌م شه‌ڕه‌دا فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری فه‌رانسا له ریزی یه‌که‌م دا له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی فاشیست چنگاوژ بوو. زۆر که‌س له نوسه‌رانی به‌ناوبانگی فه‌رانسا، وه‌ک روبێر دسنوس، به ده‌ستی جه‌لادانی فاشیست کوژران و زۆر که‌سی وه‌ک ئاراگۆن و ئێلوار هێنده زیندوو مان که توانیان رۆژی سه‌رکه‌وتن ببینن و هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن. بڵاڤۆکی نیوه‌شه‌و که به کۆششی ئه‌م خه‌باتکارانه دامه‌زرا، شێعر و ئه‌ده‌بیاتی ژێرزه‌مینی بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌ها و ناوه‌رۆکی به‌رز و هه‌راو، بازنه‌ی ته‌سکی سه‌رده‌می به‌زاند و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری فه‌رانسا و جیهان تێکه‌ڵاو بوو؛
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.