دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی موریس گودلیه و: هادی محەمەدی چه‌مكی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی یه‌كێ له سه‌رنجڕاكێشترین ده‌سكه‌وته‌كانی ماركسه كه له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكی ته‌واو سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌ره‌وڕوو بووه. ئه‌م پرسه بۆیه گرنگه چونكه پیشان ئه‌دات كه ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی و ره‌وتی ئالۆگۆڕه‌كانی راڤه بكه‌ین و به چ شێوه‌یه‌ك درێژه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی رۆژهه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ شیوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژاوایی (كه بناغه‌ی ژیاری رۆژاوایان پێكهێناوه) به‌راورد بكه‌ین؟ چه‌مكی دێسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی: به‌ر له ماركس ئوروپاییه‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی پانزده‌وه تا كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م چه‌مكی دێسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتییان بۆ راڤه‌كردنی سیستمی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مپراتۆری عوسمانی (وه‌ك دوژمنی سروشتی ئوروپا)و هه‌روه‌ها بۆ راڤه‌كردنی ده‌زگای سیاسی ئه‌مپراتۆری پارس، هێند، و مه‌غوول به‌كاردێنا. به‌ڵام ئه‌م چه‌مكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی دێرتر، چونكه ئه‌ره‌ستۆ له كتێبی سیاسه‌ت دا ده‌نووسێ: "به‌ڕبه‌ڕه‌كا
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.