رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئن ۱۹, ۲۰۲۲

بەسەرهاتی من و ئەم کتێبە

  بەسەرهاتی من و ئەم کتێبە [ یاداشتی وەرگێڕ ] ساڵانی 1988 تا 1998 ساڵانێکی چارەنووسساز بوون . زۆر رووداوی گەورە و گران هەم لە ئاستی جیهان و هەم لەئاستی هەرێم دا ڕوویاندا کە کاریگەری قووڵیان لەسەر خەڵکی سەردەم هەبوو . هەر لە روخانی دیواری بێرلین، تا لێکترازانی یەکێتی سۆڤیەت، هەر لە کیمیابارانی هەڵەبجە تا تێرۆری رێبەرانی کورد، هەر لە جەنگی کەنداو تا ئازادبوونی کوردستانی باشور و ... ئەو ساڵانە بۆ من سەردەمی وشیاربوونەوە و بەخۆداهاتنەوە بوو . فەزای گشتی وڵات بەجۆرێک بوو کە بەشێوەی ئوتوماتیک هەر مرۆڤێکی وشیاری بەرەو ئەندێشەی چەپ و دیالکتیکی دەبرد . ئێمەش گرووپێک جەوانی کەم تەمەن و بێ ئەزموون بووین . هەر کە چەند کتێبی وەکوو " ماتریالیزمی مێژوویی و ماتریالیزمی دیالکتیک " مان دەخوێندەوە، ئیتر پێمان وابوو کە شۆڕشگێڕ و رۆشنبیرێکی چەپی تەواو عەیارین . هەموو شتێک هەر لە ئێمەوە دەست پێدەکا و هەر بە ئێمەش کۆتایی دێت ! من بۆ خۆم لە بەرهەمەکانی مارکس تەنیا مانیفێست و کەم تا زۆر گرۆندریسەم ڤە خوێندبوو . ئیتر نە ئیدیۆلۆژی ئاڵمانی، نە نر خاندنی فەلسەفەی هێگل، نە کاپیتاڵ، نە ماڵباتی پیرۆز،