رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌ها از ژوئن ۱۸, ۲۰۱۷

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ دۆكتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور

گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ دۆكتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ئاماژە : ساڵی ٢٠٠٥، تازە هاتبووینە سلێمانی. لەگەڵ دۆستێک لە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجۆمەنی وەزیران/ ئیدارەی یەکێتی کارمان دەکرد. ڕۆژێکیان نزیکەو نیوەڕۆ لەپڕ کاک ئەمیر حەسەنپوور هات بۆ ئەو بەشەی ئێمە. ئەمن پێشتر هەم بەهۆی نامەکەی مەسعود محەمەد ناویم بیستبوو، هەم وەک مرۆڤێکی چەپ و مارکسیست هەندێ شتم لێ خوێندبۆوە. بەکورتی، پاش چاک و خۆشی، خۆمم پێ ناساند و وتم پێم خۆشە کە پێکەوە وتووێژێک بکەین. لە وەڵام دا بەڕووگەشی قەبووڵی کرد، بەڵام وتی: لەسەر چی بێت؟ لە وەڵام دا وتم: سەبارەت بە فەلسەفەی مارکسیزم، پرسی کورد و ناسیۆناڵیزم، بارودۆخی ناوچەکە و هتاد. زۆری پێ خۆش بوو و قەبووڵی کرد و کات و شوێنی وتووێژەکەمان دیاری کرد. بۆ ئێوارەی ڕۆژی دواتر لە هۆتێل پاڵاسی سلێمانی وتووێژەکەمان تۆمار کرد. کاک ئەمیر زۆر خاڵی جێگەی سەرنج و وردبینانەی باس کرد کە لەژێرەوە دەقی قسەکانی دادەنێم... ئێستا دوانزە ساڵ لەو وتووێژە تێپەڕیوە و زۆرێک لە بۆچوونەکانی بە دروست وەرگەڕاون. لەو کاتە بەدواوە بۆ چەندین ساڵ لە ڕێگەی ئیمەیلەوە لەگەڵ کاک ئەمیر پێوەندیمان هەبوو. ئەو ک

ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان

ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان پێویستی و ئاستەنگە‌کان هادی محه‌مه‌دی سەرەتا : ده‌وڵه‌تی مۆدێرن یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی [ nation state ] کاتێک پێکدێت که‌ سیستمی کۆنی فیۆداڵی لێکده‌ترازێ و سیستمی تازه‌ی سه‌رمایه‌داری جێگای ده‌گرێته‌وه‌. یانی کاتێ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری په‌ره‌ده‌ستێنێ، بوار بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن/ نه‌ته‌وه‌یی دەڕه‌خسێت. له‌ سیستمی کۆنی فیۆداڵی دا ده‌سه‌ڵاتداری له‌ چه‌شنی ئه‌مپراتۆری زاڵه‌ که‌ به‌ دیسکۆرسی دین و دروشمی ئۆمه‌تی تاقانه‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ و ئێتنیکی جیاواز له‌ژێر چه‌تری خۆی دا کۆ ئه‌کاته‌وه،. به‌ڵام زۆر جار زمان و کولتوری نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌سه‌پێنێ. بۆ نموونه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مپراتۆری رۆم دا زمانی لاتین زاڵ بووە و زمانه‌کانی تری نه‌ته‌وه‌کانی تری ئوروپا قه‌ده‌غه‌ بووگن، یان له‌ سه‌رده‌می ئه‌مپراتۆری عوسمانی دا زمانی عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمی ده‌سه‌ڵات بووە و پاشاکانی تورک زمانی عوسمانی بەتایبەتی نێردراون بۆ میسر تا لەوێ زمانی عەرەبی فێر ببن. به‌ڵام هه‌ر که‌ پێوه‌ندییه‌کانی سه‌