هه‌وڵێك بۆ نرخاندنی فه‌لسه‌فه‌ی هێگل كارل ماركس و: هادی محه‌مه‌دی Haval831@yahoo.com ئاماژه: دۆخی وڵاتی ئاڵمان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا دۆخێكی ئێجگار تاڵ و تراژیكه، له كاتێك دا كه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپایی و به‌تایبه‌ت له بریتانیا و فه‌رانسا پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن به ئه‌نجام گه‌یشتووه و شۆڕشی دیموكراتیك سه‌ركه‌وتووه، وڵاتی ئاڵمان هێشتا له دۆخێكی تاریك و دواكه‌وتوانه دایه و ئیمكانی گه‌شه و گۆڕان به‌دی ناكرێت. به وته‌ی لوسیه‌ن گوڵدمه‌ن دۆخی ئاڵمانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م هێنده تاڵ و خه‌ماوییه كه زۆربه‌ی نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی هیۆمانیست تووشی چاره‌نووسێكی تاڵ و ژاناوی ده‌كات: "هۆڵدرلین، نیچه و لینۆ شێت ده‌بن، كلایست خۆی ده‌كوژێ، كلوپستوك، ڤینكێلمان، هاینه و ماركس ژیانی غه‌ریبی و ئاواره‌یی هه‌ڵده‌بژێرن، كانت و شوپێنهاڤێر ژیانێكی سه‌یریان هه‌یه كه له خه‌ڵك دایانده‌بڕێت. لسینگ له شوێنێكی په‌رت و ته‌ریك له غه‌ریبی ده‌مرێت، له شوێنێك كه له‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی دا ها نا بۆ دیكتاتۆرێكی چنۆك و به‌ره‌ڵا ده‌بات." به‌پێی ئه
گەر نیشتیمانم منی ناوێ، منیش ئەوم ناوێ، دنیا بەرفراوانە.